حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندان دەکات
![حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندان دەکات حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندان دەکات](/img/NewsGallery/2025/2/13/442323/FeaturedImage/cceccefd-dbe7-416a-b912-5336d74d750a.webp)
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی پلانی ترامپ بۆ کۆچی زۆرەملێ کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە ١٤-١٥-١٦ی شوبات لە دژی پلانی ترامپ بۆ کۆچی زۆرەملێ کرد.
حەماس لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند، "بانگیشتی گەلەکەمان، جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و تەواوی گەلانی ئازادی جیهان دەکەین، بۆ رەتکردنی پلانی کۆچی زۆرەملێی گەلی فەلەستیمان لە خاکەکانیان لە چوارلای جیهان رێپێوان و چالاکییەکانی هەمدڵی و پشتیوانی ئەنجام بدەن."
لە راگەیەندراوەکە داوا کرا، لە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە (١٤، ١٥، ١٦ی شوبات) لە دژی پلانەکانی رژێمی داگیرکەر و پشتگرەکانی خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٦ کەس.
لە پارێزگای ماتابیلاند باشووری زیمبابۆی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند کە وڵاتانی میسڕ و قەتەر کە ناوبژوانن چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی ماددەکانی ئاگربەست دەکەن و بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر بە پێی بەرواری دیاری کراو.